ئەگەر هارد دیسکی ئێوە پرە لە وێنە ودۆزینەوە و سڕینەوەی ئەو وێنانە بۆتان دژوار بووە دەتوانن لەم پرۆگرامە بەهێزە کە خۆراییە کەڵک وەربگرن ئەم پرۆگرامە بە قەبارەیەکی کەم و بە کاراییەکی زۆرەوە توانایی گەران لە ناو هاردەکەتان دا هەموو ئەو وێنانەی کە دوانن دەدۆزێتەوە بۆ سڕینەوە. خاڵێکی جێگای سەرنج ئەوەیە کە ئەم پرۆگرامە ئەو وێنانەی کە لە رواڵەت و هەروەها لە نەزەر پیکسێلی وێک دەچن دەدۆزێتەوە و حەتتا هەڵدەسەنگێنێ کە رادەی وێک چوونیان چەندە بە دەرسەد نیشان دەدات.ئەم پرۆگرامە پشتیوانی لە فۆرمەتەکانی JPG, BMP, GIF, PNG دەکات
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000 / XP / 2003 Server / Vista / 7
Driver Checker v2.7.5
هەر یێک لە رەقەواڵەکانی ناو سیستەمەکانی کامپیوتێری بۆ ناسینەوە وکەڵک لێوەرگرتن لە لایەن سیستەمی کردەیی پێویستی بە درایوێر هەیە. لە راستی دا درایوێرەکان ئەرکی ناسینەوە و پەیوەندی نێوان رەقەکاڵا و سیستەمی کردەییان لە ئەستۆیە. Driver Checker یارمەتیمان دەدات هەتا درایوێرەکان نوێ بکەینەوە. ئەم ئامرازە وێرای نوێکردنەوەی درایوێرەکان، ئیمکانی پاڵپشت هەڵگرتنەوە و سڕینەوەی درایوێرەکانیش دابین دەکات. نوێکردنەوەی خۆکارانە بەم ئامرازە زۆر هاسانە. ئێمە دەتوانین درایوێرەکان و کارکردی سیستەم بەم ئامرازە کۆنترۆڵ بکەین. Driver Checker نەتەنیا خاوەنی بەرێوەبردنی کەرەسەکانی ویندۆزە، بەڵکوو توانایی پێشکەوتووی وەک ساغکردنەوەی درایوێرەکان و ئیمکانی دەسوێراگەیشتن بە زیاتر لە ١٥٣٣٧٢٠ فایلی درایوێر دابین دەکات و پێگەی زانیاری ئەم ئامرازە لە کۆتایی هەر حەوتوو بە نوێترین درایوێرەکانی پێشکەش کراو، نوێ دەکرێتەوە. ئەم درایوێرانە بریتین لە تەواوی درایوێرەکانی تایبەتی وەشانی ویندۆز ئێکس پی، ویندۆز ویستا، درایوێرەکانی بلووتووس،سکێنەر، وێبکام، پرینتێر، یو اس بی و هتد
ئەم پرۆگرامە توانایی بردنەسەری درایوێرەکانی لاپتۆپ و ویندۆز ویستای هەیە. بۆ وێنە ئەگەر لاپتۆپی ئێمە HPبێ و ئێمە ئامرازی Driver Checker لە سەر دابمەزرێنین و وەگەری بخەین، ئەم ئامرازە هەڵدەستێ بە نوێکردنەوەی درایوێرەکانی پەیوەندیدار بە HP بە لە بەرچاوگرتنی وەشانی سیستەمی کردەیی. پێگەی ئەم پرۆگرامە لە وەشانەکانی نێردراوی درایوێرەکان لە لایەن بەرهەم هێنەرانی مارکەکانیتری لاپتۆپ وەک Dell, Lenovo, Acer, Gateway و مۆدێلەکانی تریش پشتگری دەکات. بە واتایێکی تر ئەم ئامرازە بە پێی مارک و چەشنی سیستەمی کردەیی و هەروەها چەشنە جۆراوجۆرەکانی درایوێرە بەرهەم هاتووەکانی کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان خۆ دەگونجێنێ و بە لەبەر چاو گرتنی جیاوازییەکان هەڵدەستێ بە پشتگری کردنیان.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000, 2003, 2008, XP, Vista, or Windows 7 both 32 and 64 bit version systems
Picture Viewer Max v7.9
چاولێکردنی وێنە، گوێدان بە موزیک و هەروەها سەیرکردنی فیلم پێویستی بە بوونی پرۆگرامێکی تایبەتییە. Picture Viewer Max یەکێکە لەو نەرمەواڵانەی کە توانایی هەیە جگە لە نمایشی وێنەکان، موزیکیش لێبدا وفیلمەکانیشی پێ سەیر بکرێت. ئەم پرۆگرامە سادە و کەم قەبارەیە پشتیوانی لە نزیک بە زۆربەی فۆرمەتەکانی ئەم بوارە دەکات.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista and Windows 7
Snagit 12.4.1
وێنە و فیلم هەڵگرتنەوە لە شاشە یێکێ لە بناغەکانی گرینگە بۆ درووستکردنی فیلمی راهێنان بە تایبەت راهێنان لە بواری نەرمەواڵەکانی کارپێکردن. بەم شێوەیە بەکارهێنەر لە نزیکەوە لە گەڵ چوارچێوەی کار ئاشنا دەبێت و هاوکات هەم بە شێوەی تیۆری وە هەم بە شێوەی پراکتیکی راهێنان دەبینێ. بۆ ئەم مەبەستە بوونی نەرمەواڵەیێکی بەهێز کارایی ئێوە لە درووستکردنی هەرچی باشتری راهێناندا یارمەتی دەدات.
SnagIt بەرهەمی کۆمپانی بە ناوبانگی TechSmith ـە کە لە بواری وێنە هەڵگرتنەوە لە شاشەی مانیتۆر و ئەنجامدانی کاری رێکخستنەکانی پەیوەندیدار بەرهەم دەداتە دەر. ئەم ئامرازە بە هاسانی و بە ئامرازە جۆراوجۆرەکانی بەهێزی خۆی ئیمکانی زەبتی هەر چەشنە وێنەیێک لە چوارچێوەی شاشە وێرای تەواوی هێماکان و هەرشتێک کە دەبینرێت بە شێوەی فیلمێک بە کەیفییەتی زۆر بەرز پاشەکەوت دەکات.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7
AMS Beauty Studio v1.87
AMS Beauty Studio نەرمەواڵەیێکی بەهێزی بواری بردنە سەری کەیفییەتی وێنەیە کە بە پێشکەوتووترین ئامرازی ستودیۆی جوانی تەیار کراوە. ئێوە بە کەڵک وەرگرتن لەم بەرنامەیە دەبنە خاوەنی پێشکەوتووترین سالۆنی جوانی. بە ئامرازە جۆراوجۆرەکانی ئەم پرۆگرامە بەهێزە دەتوانن پەڵە و چرچی پێست بە ئاسانی لە ناو بەرن و جوانییەکی تایبەتی بە وێنەکەتان بدەن.
لەم نەرمەواڵەیە دا کەرەسەی جۆراوجۆر هەن وەک: ماتیکی لێو، قەلەمی چاو، سێبەری چاو، ئامرازی لە ناو بردنی چرچی پێست، و هەروەها ئامرازێک بۆ گۆرینی شێوە و سایزی ئەندامانی دەم و چاو. ئەم نەرمەواڵەیە وێرای رواڵەتی ساکاری، بە چەند کرتە کردنێک و لە ماوەی چەند چرکەیێک دا دەتوانێ وێنەکانتان برازێنێتەوە.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp Sp2-Sp3 / 7 / Vista / server 2003 - 2008